چاوەڕوان دەکرێت؛ ئەو کەسەی کە وتبووی "فەڵەستینییەکی زۆرم کوشتووە و هیچ کێشەیەک لەوەدا نابینم"، هەفتەی داهاتوو دەنگی متمانە بەدەست بێنێت و ببێ بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئیسرائیل.
نا‌فتاڵی بێنیت؛ سه‌رۆكی پارتی یه‌مینای راستڕه‌وی توندئاژۆ، تەمەنی ٤٩ ساڵە و بە بۆچوونەکانی دژ بە فەڵەستینییەکان بەناوبانگە، چاوەڕواندەکرێت حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی نێوان یائییر لابید، سەرۆکی پارتی یەش ئاتید و نافتالی بێنیت سەرۆکی پارتی یەمینا پێک‌بێت.
بێنێت لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە سیاسەتی بە جێگریی نەتانیاهو دەستپێکرد، ئێستا ئەو کەسەیە کە دوای ١٢ ساڵ، نەتانیاهو لەسەر کورسییەکەی دوور دەخاتەوە.
نه‌فتاڵی بێنێت دامەزرێنەری کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆجیایە و لەو رێگەیەوە ملیۆنەر بووە.
ئەو کاندیدەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لایەنگری لکاندنی کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیل بووە و لە رابردووش‌دا لە کابینە جیاجیاکانی نەتانیاهودا بەرپرسیارێتی وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردەی لە ئەستۆ بووە.
نه‌فتاڵی بێنێت کە سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌مینای راستڕه‌وی توندئاژۆ دەکات دوای راگەیاندنی ئاگربەستی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس کە بووە هۆی کوژرانی ٢٥٤ کەسی فەڵەستینی، لەگەڵ پارتی یه‌ش عه‌تید (ئاینده هه‌یه)، رێککەوتبوو.
هه‌شت پارت له‌نێو ئه‌و حكومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌دا به‌شدار ده‌بن كه به سه‌رۆكایه‌تی نا‌فتاڵی و یایر لاپید پێكده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكبهێنرێت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه دوو ساڵی یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌مینا، بێنیت کە خاوەنی حەوت کورسی پەرلەمانییە، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران وه‌رده‌گرێت و دوو ساڵی دووه‌م لاپید ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ت و چاوەڕوانیش دەکرێت تەمەنی ئەو کابینەیە زۆر نەخایەنێت.
بێنێت کە لە دایک و باوکێکی ئەمریکی لە دایکبووە بە هۆی دژایەتیکردنی فەڵەستینییەکان بەردەوام سەردێری رۆژنامەکان بووە و ساڵی ٢٠٢١ پارتی ماڵی جولەکەی دامەزراند.
ئەو پێشتر وەک کۆماندۆ لە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کاریکردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ رایگەیاندبوو، "فەڵەستینییەکی زۆرم کوشتووە و هیچ کێشەیەک لەوەدا نابینم، لە جیاتی ئەوەی فەڵەستینییەکان ئازاد بکەین با بیانکوژین".
نه‌فتاڵی بێنێت رایگەیاندبوو کە کەرتی رۆژئاوا داگیر نەکراوە و حاشای لە بوونی هەرچەشنە دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان کردبوو.
لە ساڵی ٢٠١٨ ناوی پارتەکەی لە ماڵی جوولەکەوە بۆ پارتی یەمینا گۆڕی و بەشداری لە هاوپەیمانێتی نەتانیاهودا کرد.
پارتەکەی نه‌فتاڵی بێنێت لە هەڵبژاردنی ٢٣ی ئاداردا توانیبووی حەوت کورسی لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمان بە دەست بهێنێت.