وڵاتی ئیتاڵیا چەند ساڵێکە لە ئینتەرنێتدا پرۆژەیەکی راگەیاندووە، هەر کەسێك دەتوانێت خانویەك لە ناوچەی موسۆمێلی لەناوەڕاستی وڵاتەکەی و نزیك کەناراوەکانی بکڕێت تەنیا بە یەک یۆرۆ.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، لە ناوچەی موسۆمێلی ئیتاڵیادا خەڵکی لەسەرانسەری جیهاندا دەتوانن خانویەك بەیەك یۆرۆ بکڕن، ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە ٢٠ شارۆچکەی تریش دەخرێنە ناو پرۆژەکەوە و لەوانەیە بەهەمان نرخ بفرۆشرێن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، خەڵکی ئیتاڵیا ئەو جۆرە خانوانە ناکڕن و پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئیتاڵیاییەکان ئارەزووی ئەو پڕۆژەیەیان نییە؟ لە وەڵامی ئەوەشدا باسی لەوەکراوە، هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو خانوانە بکڕێت، بەڵام پێویستە زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ یۆرۆ خەرج بکرێت بۆ پارەی گرێبەست و نوسینگەکان، بۆیە خەڵک ئەو خانوانە ناکڕن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کڕیارەکان پێویستە لەماوەی سێ ساڵدا ئەو خانوانە نۆژەنکەوەنە کە بڕی تێچوونەکەی زیاترە لە ٢٠ هەزار بۆ ٨٠ هەزار یۆرۆ.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن تەلەرساز ڤیتیریۆ سگاربییەوە داهێنراوە و توانی پەرلەمانی وڵاتەکەی رازیبکات و پرۆژەکە پەسەندکرا، ئامانج لەو پرۆژەیە نۆژەنکردنەوە و گەڕانەوەی دیۆگرافیایە بۆ ئەو ناوچەیە کەلەساڵی ١٩٦٨ بەهۆی بومەلەزەوە چۆڵکرابوو.
لەو کاتەدا، زیاتر لە ١٥ ملیۆن کەس ئەو ناوچانەیان جێهێشت و نەگەڕانەوە، دواتر ئەو پرۆژەیە لەساڵی ٢٠١٧ راگەیەنرا و تاوەکو ئێستا ١٧٠ کەس لە وڵاتانی دنیا خانوییان کڕیوە.


