بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان خێزانی سەعدیە و عەوامیردا، لە گوندی ئەبو حیزامی سەر بە پارێزگای قنای میسر ١٠ کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەپارێزگای قینای میسر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان هەردوو خانەوادەی سەعدیە و عەوامیردا، ١٠ کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون، پاش ئەوەی دەستڕێژی گوللـە لە پاسێک دەکرێت.
پۆلیس هۆکاری رووداوەکەش بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێننەوە، کە تیایدا دەستڕێژی گوللـە لە پاسێک کراوە و بەوهۆیەشەوە قوربانی و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
هاوکات، پۆلیسی پارێزگاکەش، رێکاری ئەمنی توندی لەو ناوچەیەدا گرتوەتەبەر و دەستی بە تەواوی رێکارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.