سەردێڕ:

ئیسرائیل سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد

فۆتۆ: 
2021-06-02

6822 جار خوێندراوەتەوە

ئیسحاق هێرزۆگ دوای ئەوەی بەسەر میریام پێرتزیدا سەرکەوت وەکو ١١یەمین سەرۆکی ئیسرائیل هەڵبژێردرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکاران و میریام پێرێتس چالاکوانی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئیسرائیل کۆبووەوە و بە دەنگی ٨٧ ئەندامی پەرلەمان ئیسحاق هێرزۆگ وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا. 

رەیوڤین ریڤلین لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە سەرۆکی ئیسرائیلە و لە ئێستادا لە شوێنی ئەو، ئیسحاق ھێرزۆگ دەبێتە سەرۆکی نوێی ئیسرائیل، کە ئیسحاق ھێرزۆگ کوڕی شەشەمین سەرۆکی ئیسرائیلیشە.