سەردێڕ:

گەورەترین کەشتی سەربازی ئێران ژێرئاوکەوت

فۆتۆ: 
2021-06-02

3324 جار خوێندراوەتەوە

گەورەترین کەشتی سەربازی ئێران لە دەریای عومان گڕیگرت و دواتر نقوم بوو.


کەشتییەکی سەربازیی ئێران بە ناوی ''هارک'' کە سەر بەهێزی دەریایی ئەو وڵاتە بوو لە دەریای عومان ژێرئاو کەوت، لە کاتێکدا کەشتییەکە لە بەندەری جاسک بووە لە پارێزگای هورموزگان ئاگری گرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی کارەکانی رزگارکردنی کەشتی سەربازی هارک شکستی هێنا کە نزیکەی ٢٠ کاتژمێری خایاند، کەشتییەکە بە تەواوی ژێرئاو کەوت.

لەو بارەیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، تەواوی تیمی کەشتییەکە رزگارکراون، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.

کەشتییەکی سەربازیی هارک ٤٠ ساڵە لە هێزەکانی دەریایی ئێراندا خزمەت دەکات و گەورەترین کەشتی سەربازیی ئەو وڵاتە بووە.