سەردێڕ:

لە شەری سوریادا ٥٠٠ هەزار کەس کوژراون

فۆتۆ: 
2021-06-01

1101 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ١٠ساڵەی سوریاوە، نزیکەی نیو ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.


لە ئامارێکی نوێدا، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایکرد، لەسەرەتای دروستبوونی پشێویی و ئاڵۆزییەکانی سوریاوە لەساڵی ٢٠١١دا، نزیکەی ٤٩٨ هەزار و ٤٣٨ کەس کوژراوان و لەدوایین ئاماریشدا، زیاتر لە ٣٨٨ کەس لە ئازاری ئەمساڵدا، کوژراون.

The BBC's Soumer Daghastani describes how the Syrian civil war has  shattered his hometown of Homs in Syria

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕوانگە توانیویەتی کوژرانی ١٠٥ هەزار و ١٥ کەس تۆمار بکات، زۆرینەی ئەوانەی کوژراون لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ و کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ دا کوژراون، لەنێویشیاندا ٤٢ هەزار و ١٠٣هاوڵاتی مەدەن هەن، بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە لەژێر ئەشکەنجەدان و زیندانەکانی ڕژێمی سوریادا گیانیان لەدەستداوە.

هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ سوریا شەپۆلێکی ئاشتیانە و دیموکراسیانەی دژ بە حوکمی خێزانی ئەو وڵاتە بەخۆیەوە بینی، بەڵام دواتر بە شەڕ و ململانێی ناوخۆیی و کەرتبوونی وڵاتەکە لەنێوان چەند هێزێکی ناوخۆیی بەپاڵپشتی دەرەکی لێکەوتەوە و پاش ١١ ساڵ، تا ئێستاش بەردەوامە.

Latin America silent over war in Syria

ئێستا، سوریا لەنێوان هێزەکانی حکومەت، هێزە کوردییەکان، میلیشیاکانی تورکیا و گروپی چەکداری داعشدا دابەش بووە، سەرباری دەستێوەردانی وڵاتانی وەک ئەمریکا، روسیا، تورکیا، ئێران و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان.