پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێک لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ماتۆڕسکیلێک لە بازاڕی شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەکە کاتژمێر ٩ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رویداوە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەکە رانەگەیاندووە.
حەسەکە دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستانەوە و زۆرینەی دانیشتوانی کوردن و روباری خاپور بەنێوشارەکەدا تێپەڕدەبێت.
کاوە ئەدهەم، حەسەکە