سەردێڕ:

کۆریای باکور رێکارێکی نامۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا دەگرێتەبەر

فۆتۆ: 
2021-05-31

7024 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بە کوشتنی پشیلە و کۆتر و بەسەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دادەنێت.


میدیاکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی بە کوشتنی پشیلەی سەرشەقامەکان کردووە، ئاماژەیان بەوەشداوە، یەکێکی تر لەرێکارەکانی کۆریای باکور بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا نەهێشتنی هێنانی ئاژەڵە لە چینەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دەرمانی چینی و ڤاکسینکەشی قەدەغەکردووە و داوای لەزانایانی وڵاتەکەی کردووە خۆیان ڤاکسین پەرەپێبدەن.

باسیان لەوەشکردووە، کیم جۆنگ ئون فەرمانی بە کوشتنی کۆتر داوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە بە فەرمانی کیم جۆنگ ئون، رێوشوێنی خۆپارێزی گۆڕدرا و کەرەنتینەی کتوپڕ راگەیاندرا.

هاوکات، هەر لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، بە تۆمەتی پێشێلکردنی رێوشوێنەکانی کۆرۆنا، کە لەلایەن سەرۆکی کۆریای باکورەوە بڕیاریان لێدراوە، بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە لە سێدارەدرا.