بەرپرسانی چین دەڵێن، لەمەوبەدوا هاوسەران دەتوانن سێ منداڵ بخەنەوە، ئەوەش بۆ رێگری لە پیربوونی کۆمەڵگەی چینی.
ئاژانسی شینخوای فەرمی چین باسی لەوە کردوە، لەدوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی کۆمەنیستی چین، کە بە سەرۆکایەتی شی ژینگ پینگی سەرۆکی چین بەڕێوەچوو، بڕیاردراوە لەمەوبەدوا هاوسەران بتوانن سێ منداڵ بخەنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بڕیارە بە مەبەستی هاوسەنگکردنی رێژەی مردووان و لە دایکبوونە لە چین، هەروەها بۆ نەهێشتنی ناهاوسەنگی لەنێوان رەگەزەکان، چونکە لەدایکبووانی رەگەزی مێ ١٠٠ منداڵە بەرامبەر بە ١١٠ منداڵی نێر.
وڵاتی چین لە ساڵی ١٩٨٠وە پەیڕەوی پلانی یەک منداڵی دەکرد بۆ هەر خێزانێک، دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ کرایە دوو منداڵ.