میدیاکان ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی نێوان یائییر لابید، سەرۆکی پارتی یەش ئاتید و نافتالی بێنیت سەرۆکی پارتی یەمینا پێکدەهێندرێت و لەوانەشە لە چەند رۆژی داهاتوودا کابینەکە بەفەرمی رابگەیەنرێت، دەشڵێن، حکومەت و حکومڕانی ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئێستا لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا کۆتایی پێدەهێندرێت.
میدیاکان ئیسرائیل رایانگەیاندووە، حکومەتی داهاتووی وڵاتەکە بەهاوبەشی دەبێت و دوو ساڵ یائییر لابید و دوو ساڵەکەی تریش نافتالی بێنیت سەرۆکوەزیران دەبن.
لەو بارەیەشەوە نافتالی بە میدیاکانی راگەیاندووە، ''ئەنجامدانی هەڵبژاردنی زۆر وڵاتەکە پەکدەخات و بڕیارمداوە حکومەتێکی هاوبەش پێكبهێنم."
باسیان لەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممە داوا لە روڤین ریڤلینی سەرۆکی ئیسرائیل دەکەن بۆ پێدانی رەزامەندی لەسەر کابینەی حکومەتەکەیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگە، سەرۆکی ئیسرائیل؛ یائیر لابیدی ئۆپۆزسیۆنی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد لە ماوەی چوار هەفتەدا.
میدیاکان راشیانگەیاندووە، بەپێی دهستوری ئیسرائیل، لهکاتی شكستھێنانی لابید لە پێكھێنانی حكومەتدا لە ماوەی چوار هەفتەدا، سەرۆك دەتوانێت داوا لە پەرلەمان بكات، لە ماوهی سێ ھەفتەی تردا كاندیدێكی تر بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت و لەکاتی شکستهێنانی پەرلەمان لەو کارەدا ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت.