سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە سەری لێدەشێوێت و خۆیدەکێشێت بە باڵەخانەیەکدا

فۆتۆ: 
2021-05-30

4372 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە لە ئەمریکا لەکاتی چوونی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر سەری لێدەشوێت و خۆیدەکێشێت بە باڵەخانەیەک و ئۆتۆمبیلێکی تایبەتدا.


ئاماژەیان بەوەشداوە، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەکە بەشێکی زۆری باڵەخانەکەی رووخاندووە، دواتریش تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی رزگارکردنی ئەو کەسانە بوون کە لەناوەوە گیریان خواردبوو.

راشگەیاندراوە، بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە و هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاگرکوژێنەوەکە بەتەواوەتی چووەتە ناو باڵەخانەکەوە و زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گەیاندووە و بەشی پێشەوەی تێکشکاندووە.