سەردێڕ:

چین کەشتییەکی ئاسمانی نوێی لە بۆشایی ئاسمان جێگیرکرد

فۆتۆ: 
2021-05-30

874 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی چین کەشتی ئاسمانی لە جۆری "Tiencou-2" ی بەسەرکەوتوویی لە خولگەکەیدا جێگیرکرد.


فەرمانگەی بۆشایی ئاسمانی چین ئەوەی ئاشکراکرد، کەشتییە ئاسمانییەکە لە ناوەندی ونچانگ لە ویلایەتی هاینان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و دوای هەشت کاتژمێر بەسەرکەوتوویی لە خولگەکەیدا جێگیرکراوە.

چین پلانی وایە ١١ کەشتی ئاسمانی دیکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

کێشی کەشتییە ئاسمانییەکە خۆی ١٣،٥ تۆن بووە و توانای گواستنەوەی ٦،٨ تۆن باری هەبووە.

باس لەوەش دەکرێت کە کەشتی ئاسمانی "Tiencou-2" سودێکی زۆر بەلێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمانی چین دەکات.