سەردێڕ:

ئەم تایبەتمەندییانەی چینت زانیوە؟

فۆتۆ: 
2021-05-30

9624 جار خوێندراوەتەوە

کەس ناتوانێت دان بەوەدا نەنێت شارستانیەتی چین بە هەزاران داهێنانی کردووە لە بوارە جیاوازەکاندا و کاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕینی جیهان بە گشتی، هەردەم خەڵکی سەرسام دەکات بەو شتانەی دروستیان دەکات، بەڵام ئەوەی بۆتان دەخەینە ڕوو چەند تایبەتمەندیەکی جیاوازی وڵاتەکەن.


لە هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەب مەیزدا هاتووە کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی چینییەکان ڕەنگە نەتبیستبێت ئەمانەن:

١- یاسایەکیان هەیە بۆ خواردن دەڵێت: هەر شتێک جوڵا بۆ خواردن دەشێت.

٢- دەتوانیت لە دەرەوی ماڵ بە جلی ماڵەوە بسوڕێیتەوە هیچ کێشە نیە.

٣- لە بۆنە تایبەتییەکاندا لەباتی کێک بۆ ئاهەنگ گێڕان نودڵ (شەعریە بەکاردەهێنن).

٤- خێرایی شەمەندەفەرەکانیان دەگاتە زیاتر لە ٣٠٠ میل لە هەر کاتژمێرێکدا.

٥- هەر دە ساڵ جارێک یادی لەدایکبوون دەکرێتەوە لە چین.

٦- لە ڕێستۆرانتەکاندا چەندین ڕۆبۆت هەیە کە خزمەتی خەڵک دەکەن و خواردن پێشکەش دەکەن.

٧- پشووی سەری ساڵ ماوەکەی دوو هەفتەیە لە هەموو وڵاتدا بە تەواوەتی.

٨- شوێنێک هەیە لە چین بە تەواوەتی چۆڵە و هیچ کەسێکی تێدا ناژی، پێی دەڵێن ناوچەی تارماییەکان.

٩- لە مەشقە سەربازیەکاندا دەرزی بەکاردەهێندرێت بۆ سەربازەکان تاوەک بە هیچ جۆرێک سەر دانەوێنن.