ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، سێ کەسی نەناسراو لە ئاهەنگێکی شەوانەی یانەیەکدا تەقەیان بەسەر خەڵکیدا کردووە.
پۆلیسی شارەکەش ئەو رووداوەی بە کارێکی ترسنۆکانە ناوزەندکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، لە ئەمریکادا و لەماوەی دوو رۆژدا بەهۆی رووداوی شەڕەتەقەوە ١٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم رووداوانە لەکاتێکدایە پێشتر جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رووداوی تەقەکردن و بەکارهێنانی چەک بوە بە دەر و بەڵا بەسەر وڵاتەکەیان.