میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رۆژی شەممە، بەنهێنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێی منداڵی كاری سیمۆندز كردووە.
رۆژنامەكانی مەیل ئۆن سەندەی و زە سەن-ى بەریتانی ئاشكرایان كرد، بۆریس جۆنسۆنی تەمەن ٥٦ ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ سیمۆندزی تەمەن ٣٣ ساڵ كردووە، لە ئاهەنگەكەدا تەنها كەسە نزیكەكانیان بەشداریانکردووه.
رۆژنامەكان ئەوەشیان ئاشکراکردووه، لە ئاهەنگی هاوسەرگیری جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیادا نزیكەی ٣٠ كەس ئامادە بووە، بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ژمارەیەش زیاتر رێگە پێدراونیە.
ماوەی چەند مانگێکە جۆنسۆن و سیمۆندز چاوەڕوانی هاوسەرگیریان دەکرد، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە هاوسەرگیرییەکەیان دواخستبوو.
جۆنسۆن پێشتر دوو جار هاوسەرگیری كردووە، چوار منداڵیشی لە مارینا ویلەری هاوسەری پێشووی هەیە، كە پیشەی پارێزەر بوو و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا لە یەك جیا بوونەتەوە.
کاتێک جۆنسۆن لە ساڵی ٢٠١٩ دا وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا، یەکەم سەرۆک بوو ئەو پۆستە وەربگرێت و خێزانی نەبێت.