کەشتی "کی ئەم کاریا ئیندا"ی ئیندۆنیزی لە ناوچەی مالۆکۆ لە باکوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ٢٠٠ سەرنشینەوە گڕی گرت کە لە نێویاندا ٢٢ منداڵ و ١٤ ئەندامی تیمی کەشتیەکە هەبوون. هاوکات، تیمی بەرگری کوژاندنەوە توانیان ئاگرکە کۆنتڕۆڵ بکەن و سەرنشینەکانی رزگاربکەن.
محەمەد عەرفە بەڕێوەبەری ئاژانسی یەکەی گەڕان و رزگارکردن BASARNA رایگەیاند، لە شاری مالۆکۆ کە لەسەر بەندەری دەریایە گڕی گرتووە و تیمیەکانیان توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و سەرنشینەکانی رزگاربکەن.
هاوکات، ئەحمەد سانجادجی سەرۆکی یەکەی فریاکەوتنی خێرا رایگەیاند، کەشتیەکە بە ئاراستەی بەندەری سانانا لە دورگەی لیمافاتولا لە ناوچەی کیبولاون سۆلا بەڕێکەوتووە.