سەردێڕ:

لە کەنەدا گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی ٢١٥ منداڵی تێدابوو

فۆتۆ: 
2021-05-29

7710 جار خوێندراوەتەوە

لە هەرێمی بریتیش کۆڵۆمبیا لەکەنەدا لە قوتابخانەیەکی نزیک لە کاملۆبس گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی ٢١٥ منداڵی تێدابوون.


رۆزان کازیمیر سەرۆکی خێڵی تیکێملوبس تی سکویبیمک رایگەیاند، لەناو تەرمەکاندا منداڵ هەیە تەمەنی کەمترە لە سێ ساڵ، ئەمەش زیانێکە ناتوانرێت وێنابکرێت، دەشڵێت، پێشتر باس لە رووداوەکە کراوە، بەڵام بەرپرسانی قوتابخانەکە پشتراستیان نەکردووەتەوە و هیچ بەڵگە و دۆکیومێنتێکیان ئاشکرا نەکردووە.

سەرۆکی خێلەکە ئاماژەی بەوەشدا، خێلەکەیان لەگەڵ لیژنەیەکی پزیشکی دادوەری و مۆزەخانەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە لە پێناو دۆزینەوەی هەر تۆمارێک بەناوی ئەو منداڵانەوە.

هاوکات، جاستین ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، "دۆزینەوەی ئەو تەرمانە دڵ وێراندەکات"، دەشڵێت، "ئەمە یادەوەرییەکی ئازاربەخشە لەو قۆناغە تاریک و شەرمەزارکارییەی وڵاتەکەمان".

کاملۆبس بریتیبووە لە گەوترین بەشە ناوخۆیی قوتابخانەیەک کە لەلایەن کڵێسایەکی کاسۆلیکیەوە لە نێوان ساڵانی ١٨٩٠ بۆ ١٩٦٩ بەڕێوەبراوە و نزیکەی ٥٠٠ خوێندکاری گرتووە.

Canada mourns as remains of 215 children found at indigenous school - BBC  News

نزیکەی ١٥٠ هەزار کوڕ و کچی دانیشتوانی بنەڕەتی ناوچەکە ناچارکراون پەیوەندی بە خوێندنگاکەوە بکەن و روبەڕوی لێدان و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوون دەرکەوتووە، لەو قوتابخانەیەدا نزیکەی سێ هەزار و ٢٠٠ منداڵ بەهۆی خراپی مامەڵەکردن و گوێپێنەدانیانەوە گیانیانلەدەستداوە، هێشتا وردەکاری ورد و دروست زۆرماون لەبارەیەوە بدۆزرێتەوە و ئاشکرا بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٠٨ حکومەتی کەنەدی بەفەرمی داوای لێبوردنی لە خێڵەکەکرد و رووداوەکەشی بە "کۆمەڵکوژی کەلتوری" وەسفکرد و بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی "یەک ملیار و ٩٠٠ دۆلاری کەنەدەی" وەک قەرەبوو دا بە خانەوادەی قوربانییەکان.

Remains of 215 children found buried at former B.C. residential school,  First Nation says | Radio-Canada.ca

No description available.