وەزیری دەرەوەی پاکستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەیدا کۆبوونەوە و پرسی گەشتیاریی ئاینی و ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھاووڵاتییانى عێراق و پاکستان-یان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ شەممە، شا محەمەد قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن هاوتا عێراقیەکەیەوە پێشوازی لێکرا. هاوکات لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، "دەمانەوێت ھاوکارییەکانمان لەگەڵ عێراق لە بواری گەشتیاریی ئاینیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، زیاتر بکەین".
راشیگەیاند، وڵاتەکەی خوازیارە لە سەرجەم بوارەکاندا ھاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراق پەرەپێبدەن بە تایبەتی تر لە بواری گەشتیاریی ئاینیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پتەوتر بکات.
شا محەمەد قورەیشی ئاماژەی بەوەشدا، "ھەوڵدەدەین، رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا تایبەت بە گەشتیاریی ئاینیی ، ئاسان بکەین، چونکە لە ئێستادا عێراق میوانداری دوو ھەزار ھاووڵاتی پاکستانی کردووە".
هاوکات، لەلایەن خۆشییەوە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا، "زۆرێک لە سەرکردەی تیرۆریستان لە عێراق، مەشق و راھێنانييان لە پاکستان کردووە".