وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە سەرەتای سەدەی ٢٠دا جینۆسایدیان لە نامیبیا ئەنجام داوە و دەیان هەزار کەسی ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
لە راگەیەندراوێکدا، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەى بەوەکرد، حکومەتی ئەڵمانیا بە فەرمی دان بەوەدا دەنێت، کە خەڵکی نامیبیا بوونەتە قوربانی و ئەڵمانیاش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقییەوە داوای لێبوردن لە گەلی ئەو وڵاتە و نەوەی قوربانییەکان دەکات.
هایکۆ ماس وتیشی، ئەڵمانیا ئامادەیە هاوکاری بووژانەوەی ئابوری و ژێرخانی نامیبیا بکات، لەو چوارچێوەیەشدا ملیارێک و ١٠٠ هەزار یۆرۆ لەماوەی ٣٠ ساڵدا وەک هاوکاری پێشکەشی ئەو وڵاتە بکات.
لەماوەی نێوان ساڵانی ١٩٠٤ تاوەکو ١٩٠٨ ئەوکاتەی وڵاتی نامیبیا بەشێک بووە لە کۆڵۆنی ئەڵمانیا، سەربازە ئەڵمانییەکان روبەڕوی راپەڕینی خەڵکەکەی بوونەتەوە و نزیکەی ٧٠ هەزار کەسیان لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە کوشتووە.
وڵاتی نامیبیا، دەکەوێتەوە باشوری کیشوەری ئەفریقا و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتانی کۆنگۆ و تەنزانیا و موزەمبیق و ئەنگۆلا.