سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێک دەکەوێتە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکەوە

فۆتۆ: 
2021-05-28

7843 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئۆکرانی کە سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، لەسەر شەقامێکی گشتیدا، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکاندا وریایی خۆی لەدەست دەدات و دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە.


لە گرتەڤیدیۆیەکدا کەلەلایەن کامێراکانی سەرشەقامەوە گیراوە دەردەکەوێت، ژنێکی ئۆکرانی کە سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی و لەسەر شەقامەکە بەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا تێپەڕدەبێت لەسەر شەقامی سیرکۆ، بەڵام بارهەڵگرێک لێی دەدات و دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرەکەوە.

دوابەدوای ئەوەش، ژنەکە دەستبەجێ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و چەند بریندارییەکی سووکی هەیە و تائێستاش هیچ زانیارییەک بەدیاریکراوی لەسەر ئاستی برینداریی ئەو ژنە ئۆکرانییە نییە.