ئاژانسی هەواڵی 'ئیسنا'ی ئێرانی بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ماددە کیمیاییەکاندا لە شاری ئەهوازی باشوری ئێران، ١٢ کەس برینداربوون و ئاگرێکی گەورەش کەوتوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، لە کارگەیەکی ماددە کیمیاییەکان لە شاری ئەهوازی باشوری ئێران، تەقینەوەیەک روودەدات و بەوهۆیەشەوە ئاگرێک دەکەوێتەوە و ١٢ کەس برینداردەبن، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن بەڵام هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
لەبارەی ئاگرەکەشەوە، ئیبراهیم قنبری سەرۆکی رێکخراوی خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمنییەتی شارەکە باسی لەوەکرد، تەقینەوەکە بوەتە هۆی سەرهەڵدانی ئاگرێکی گەورە لە کارگەکەدا و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، دەشڵێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ١٨٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ ٢٥ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەمان رەوانەی شوێنەکە کردووە.
رۆژی ٢٦ی ئەم مانگەش، تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسلوەییەی ئێران لە باشوری وڵاتەکەدا روویداوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.