سەردێڕ:

وڵاتێکی عەرەبی باسی رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-28

2599 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان لەزاری محەمەد بن عەبدولرەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەی بەنیازنییە رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا بکات تاوەکو ئەو کاتەی پرۆسەی ئاشتی لەسەر خاکی فەڵستین بەرەوپێش دەچێت.


ئەمڕۆ هەیینی، میدیا جیهانیەکان، وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لەوەکردوەتەوە، لە ئێستادا بەنیازنییە رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا بڕیاڕێکی سیادی هەموو دەوڵەتێکە، بەڵام ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی لەسەر خاکی فەڵەستین بە سڕکراوی بمێنێتەوە، ئەو کارە روونادات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئیسرائیل هیچ ئاماژەیەكی بۆ دەستکردن بە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە ئاشتی پێشان نەداوە.

ساڵى رابردوو، هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، مەغریب، عەممان و قەتەر چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکان بۆ ئەوەی وەکو ئیمارات و بەحرەین خۆیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل یەکلابکەنەوە.

ئیمارات و بەحرەین و سودان و مەغریب بە نێوەندگیرى ئەمریکا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند. لەگەڵ ئەوەشدا، میسر لە ساڵی ١٩٧٩ و ئەردەنیش ساڵی ١٩٩٤ رێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە.