سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێک لەکاتی تەلەفۆنکردن دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە

فۆتۆ: 
2021-05-28

4390 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئۆکرانی کە سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، لەسەر شەقامێکی گشتیدا، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکاندا وریایی خۆی لەدەست دەدات و دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە.


لە گرتەڤیدیۆیەکدا کەلەلایەن کامێراکانی سەرشەقامەوە گیراوە دەردەکەوێت، ژنێکی ئۆکرانی کەسەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی و لەسەر شەقامەکە بەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا تێپەڕدەبێت لەسەر شەقامی سیرکۆ، بەڵام بارهەڵگرێک لێی دەدات و دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرەکەوە.

دوابەدوای ئەوەش، ژنەکە دەستبەجێ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و چەند بریندارییەکی سووکی هەیە و تائێستاش هیچ زانیارییەک بەدیاریکراوی لەسەر ئاستی برینداریی ئەو ژنە ئۆکرانییە نییە.