سەردێڕ:

بەهۆی زریانی یاسەوە دەیان کەس لە هیندستان گیانیانلەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-27

2622 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی زریانی یاس لە ویلایەتی ئۆدیشا و بەنگالی لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە نزیك کەناراوەکانی هەردوو ویلایەتەکە ماڵەکانیان جێهێشت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، زریانەکە لە ئەنجامی شکانی دار و درەختەوە، چەند خانوویەکی رووخاوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، خێرایی با ١٥٥ کیلۆمەتربووە لە کاتژمێرێکدا و باران و تۆفانیشی لەگەڵدابووە.

شارەزایان باسیان لەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت زریانەکە لە باکوری زەریای هیندستان بەهێزتر بێت بەهۆی کارگەری گۆڕانی کەشوهەوا و پلەی گەرمی ئاوی دەریاکانیش بەرزدەکاتەوە.

دەشڵێن، ئاستی ئاوی دەریاکان سی بۆ چوار مەتر بەرزبوەتەوە و هەندێ ناوچەی لە هەرێمی کالکاتادا ژێر ئاو خستووە.

فەرمانگەی کەشناسی هیندستان بڵاویکردەوە، زریانی یاس بە دووەمین زریان دادەنرێت لەماوەی هەفتەیەکدا بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە، هاوکات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا و زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە کەرتی تەندروستی وڵاتەکە دوچاری فشارێکی گەورە بووەتەوە.