فۆتۆ:
2021-05-27
919 جار خوێندراوەتەوە
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە سوریا کۆتایی هات و دەستکرا بە جیاکردنەوەی سەندوقی دەنگەکان و سەرۆکی سوریاش رایگەیاند، "رەخنەی وڵاتانی خۆرئاوا دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بەهای نییە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، رەخنەی وڵاتانی خۆرئاوا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیەوە بێ بەهایە.
هاوکات ئاژانسی سانای سوریا بڵاویکردەوە، لەپاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، دەستکراوە بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان.
بەشار ئەسەد لەم هەڵبژاردنەدا لەبەرامبەر دوو رکابەرە و ئەگەری دەرچوونیان زۆر لاوازە، بۆیە سیناریۆی دوبارە بونەوەی بە سەرۆک، ئەمجارەشیان ئەگەری هەیە بە جیاوازییەکی زۆرەوە هەڵبژاردنەکە بباتەوە.
رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەچوو، بەشار ئەسەد جارێکی دیکە و بۆ خولی چوارەمی سەرۆکایەتی خۆی کاندید کردەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە زیاتر لە ١٠ ساڵە جەنگی ناوخۆیی لەو وڵاتەدا بەردەوامە و بەهۆیەوە دەیان هەزار هاوڵاتی کوژراون و سەدان هەزاریش ئاوارە بوون و لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش پرۆسەکەیان رەتکردەوە.