رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە کۆتایی هاتووە، سەرەڕای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا، رۆژانە کەمتر لە ٣٠ توشبوو لەسەر تاسەری وڵاتدا تۆمارکراوە، ئەمەش بەراورد بە ماوەی رابردوو کە رۆژانە بەهەزاران هاوڵاتی توشی پەتاکە دەبوون.
پاش ١٥ مانگ لە گرتنەبەری یەکەم داخستن و کەرەنتینەی گشتی و جێبەجێکردنی قەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری، لە دوێنێوە رۆژی سێشەممە سەرجەم رێکارە خۆپارێزییەکان لە شوێنە گشتییەکان و هۆڵە هونەری و بۆنە و وەرزشییەکان و شوێنەگەشتیارییەکان لە ئیسرائیل هەڵگیران.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، سەرەڕای ئەوەی کۆتایی هاتنی پەتاکە لە ئیسرائیل بە فەرمی راگەیەنراوە، بەڵام پسپۆڕان هۆشداریدەدەن لە ئەگەری گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی پەتاکە بە شێوەیەکی توندتر و دەرکەوتنی زنجیرە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
درۆر مفوارە پرۆفیسۆر لە نەخۆشیەگوازراوەکان رایگەیاند، "پێویستە بە وردی ئاگاداربین لەوەی چی لە جیهاندا دەگوزەرێت و چاودێری فڕۆکەخانەکانمان بکەین".
گابریل ئیزبیکی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییەکانی سنگ لە سەنتەری پزیشکی تسیدیک ئاماژەی بەوەدا، "قورسە بتوانین پێشبینی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی دۆخی پەتاکە بکەین لە ئایندەدا لە کاتێکدا بەردەوام ڤایرۆسەکە خۆی بۆ شێوازی نوێ دەگۆڕێت".