پۆلیسی ناوچەی سان جۆسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایگەیاند، لە وێستگەیەکی گواستنەوەی گشتیدا بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە، هەشت کەس کوژران و تەقەکەرەکەش لە ریزی کوژراوەکاندایە.
بەگوێرەی وتەی پۆلیسی ناوچەی سان جۆسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە وێستگەیەکی گواستنەوەی گشتیدا، هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا ساڵانە چەندین جار دووبارەدەبێتەوە و بەوهۆیەشەوە، قوربانی و برینداری لێدەکەوێتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتەش لەرێگای دەرکردنی یاسای تایبەت بە رێگریکردن لە بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی چەک و هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی چەکەوە، هەوڵی بنەبڕکردنی ئەو حاڵەتەی داوە.