سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی کەوتنە خوارەوەی پانکەیەک بەسەر کوڕێکدا

فۆتۆ: 
2021-05-26

19267 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆیەك بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە پانکەیەك دەکەوێت بەسەر کوڕێکدا لەو کاتەی لەژێریدا وەستاوە.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیك ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ڤیدیۆیە لەناو هۆڵێکی یاری لەشجوانیدا لە ڤێتنام تۆمارکراوە، تێیدا ساتی کەوتنە خوارەوەی پانکەکە دەرکەوتووە بەسەر کوڕێکدا کە لەو هۆڵە راهێنانی لەشجوانی دەکرد.

پانکەکە لەو کاتەدا کەوتە خوارەوە کە کاری دەکرد، بەڕێکەوت کوڕەکە راستەوخۆ لەژێریدا وەستابوو، بەڵام خۆشبەختانە چەند سانتیمەترێك جوڵا بۆئەوەی نەهێڵێت پانکەکە بدات بەسەریدا و توانی ژیانی رزگار بکات.