سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە ئێران کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-26

802 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئەسنا"ی ئێرانی، تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسلوەییەی ئێران لە باشوری وڵاتەکەدا روویداوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.


ئاژانسی هەواڵی "ئەسنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەی بەرهەمهێنانی پترۆکیمیاییەوە لە ناوچەی عەسلوەییەی ئێران لە باشوری وڵاتەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، بەرپرسانی کارگەکەش هۆکاری روودانی تەقینەوەکە بۆ "تەقینەوەی بۆری ئۆکسجین" دەگەڕێننەوە.

ناوچەی عەسلوەییە، دەکەوێتە سەر کەنداوی خلیجەوە لە پارێزگای بوشەهری باشوری ئێران، ناوچەیەکی گرنگ و بەڕەتی بەرهەمهێنانی وزە و پترۆکیمیاییەکانە لە ئێران.

لەماوەی رابردووشدا، ئێران روبەڕوی زنجیرەیەک تەقینەوە بووەتەوە و تیایدا، کارگە و دامەزراوە گرنگ و هەستیارەکانی لە نێویشیاندا کۆمەڵگای پیشەسازی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و کارگەکانی بەرهەمهێنانی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکەی ئێرانی کردووەتە ئامانج.