سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی شەقامێک لە ژێر پێی چەند پیادەیەکدا

فۆتۆ: 
2021-05-25

6395 جار خوێندراوەتەوە

یەکێك لە شەقامەکانی چین حاڵەتێکی ترسناکی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی تەقینەوەیەکی لەناکاو روویدا لەو کاتەی چەند پیادەیەك بە شەقامەکەدا دەڕۆشتن، بەهۆی ئەوەشەوە هەڵدرانە ئاسمان و کەوتنە خوارەوە بۆسەر رێگاکە.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیك ئاماژە بەوەکراوە، روداوەکە بووەتە هۆی ئەوەی چەند پیادەیەك هەڵبدرێنە قەراغی شەقامەکە، چونکە هێزی تەقینەوەکە زۆر بووە.

لە ڤیدیۆکەشدا کە بڵاوکراوەتەوە ئەو ساتە دەرکەوتووە کە چەند کرێکارێك خەریکی چاککردنی بەلوعەیەکن لە ناوەڕاستی شەقامەکە ئەمەش بەر لە تەقینەوەکە بووە.

رووداوەکەش بەهۆی تەقینەوەی بۆری غازەوە بووە، دوای تەقینەوەکەش بەشێك لە شەقامەکە داڕماوە و چەند کەسێك بریندار بوون.