سەردێڕ:

مانگ بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

فۆتۆ: 
2021-05-24

3074 جار خوێندراوەتەوە

مانگ لە هەمان شەودا بە ڕووناکترین و تاریک ترین شێوە دەبینرێت.


هەواڵێکی ماڵپەڕی abcnews باس لەوە دەکات کە لەم هەفتەیەدا دووهەم سووپەرمونی ئەم دەیەیە دەردەکەوێت کە تێیدا مانگ زۆر گەشاوە و گەورە دەبینرێت بە بەراورد بە بارودۆخی ئاسایی خۆی، بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ ی ئەم مانگە، مانگ نزیک دەبێتەوە لە نزیکترین خاڵی  خۆیەوە لەگەڵ زەویدا کە دووریەکە کەم دەبێتەوە بۆ ٢٢٢ هەزار میل، و بەشێوەیەکی ڕونتر و گەورەتر لە چەند شوێنێکی زەوی دەکرێت ببینرێت.

ئەم ڕووداوەی کە ڕوودەدات بەهۆی ئەوە دەبێت کە زەوی بە تەواوەتی دەکەوێتەنێوان خۆر و مانگەوە و بەم شێوەیەش تارکی زەوی دەبێتە هۆکارێک بۆ دەرکەوتنی مانگ بە ڕوناکی و دروشانەوەیەکی زۆرتر لە کاتی ئاسایی خۆی.

هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە ئەم دیمەنە بە ئاسانی دەکرێت ببینرێت لە کاتژمێر ٧:١٤ی بەیانی بە کاتی EDT لە ناوچەکانی باکوری ئەمریکا و باشوری ڕۆژئاوای ئامریکا و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوچەکانی ئوستراڵیا.