بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی سه‌دات په‌كه‌ر کەوەک مافیایەک لەتورکیا دەناسرێت رایگه‌یاند، "بێگومان ئه‌وە قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، درۆیه و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. هێنانه ریزی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ریزی ئێمه، گه‌وره‌ترین سووكایه‌تییه به‌رامبه‌ر ئێمه بكرێت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه و به‌ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
سادات پەکەر کە بە مافیاکەى ئەردۆغان ناودەبرێت، نزیکەى سێ هەفتەیە دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەى گرتەى ڤیدیۆیی و لەو رێگەیەوە پەیوەندییە نهێنییەکانى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى تورکیا ئاشکرادەکات و باس لە تێوەگلانی ئەردۆگان و دارودەستەکەی دەکات لە کاری مافیایی و بازرگانى چەک و مادەهۆشبەرەکان.
ئەگەرچی یەڵدرم، کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە و ئێستا بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتیە له په‌رله‌مانی توركیا، وتەکانی سەداتی لەبارەی ئه‌ركان یڵدرمەوە رەتکردەوە کە لە ڤێنیزوێلا خه‌ریكی بازرگانییه به مادده‌ی هۆشبه‌ر، بەڵام بابەتەکە بۆتە بابەتی گفتوگۆی رۆژانە لە تورکیا.
بیناڵی یەڵدرم وتیشی، "ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له من و ئه‌ركانی كوڕم ده‌كات. بێگومان ئه‌وە قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، كوڕی من كانوونی دووه‌م و مانگی شوبات نه‌چووه‌ته ڤێنیزوێلا، به‌ڵكو ساڵی رابردوو له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و بۆ ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان و دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی وه‌ك ده‌مامك چووه ئه‌و وڵاته، چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن له ڤێنیزوێلا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، گرووپی دۆستایه‌تی توركیایش له‌وێ بوو و به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بوو. ژماره‌یه‌ك شت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌كرێنه‌وه گوایه ئه‌ركان له‌گه‌ڵ شاندی فه‌رمی چووه‌ته ڤێنیزوێلا، به‌ڵام ئه‌مه دووره له راستییه‌وه، به‌ڵكو به توانای دارایی خۆی چووه ئه‌و وڵاته، خۆی بلیتی خۆی بڕیوه و خه‌رجییه‌كانیشی له‌سه‌ر باخه‌ڵی خۆی بووه".
لەبەرامبەر تۆمەتەکانى پەکەردا، ئەردۆغان بێ ئەوەى راستەوخۆ ناوی بهێنێت راگەیاند، ئەو سیناریۆ قێزەونە پوچەڵدەکەنەوە، هاوکات سولەیمان سۆیلۆ رەتیکردەوە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەرەوە هەبێت.
سەدات پەکەر کەبەمافیای ئەردۆگان ناسراوە، بەپێی بەشێک لە راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، لە ساڵی ١٩٩٢دا لە لایەن دەزگا هەواڵگیرییەکانى تورکیاوە بەکارهێنراوە بۆ کردنە ئامانج و تیرۆرکردنى سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە تورکیا.
لە ئێستاشدا سەدات پەکەر لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیا داواکراوە بە تۆمەتى ئەنجامدانى تاوانى رێکخراو و بازرگانى مادە هۆشبەرەکان و ئەویش بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەى گرتە ڤیدیۆییەکانی.