سەردێڕ:

بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ئەمریکا ​١٢ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2021-05-24

2799 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەمریکادا و لەماوەی دوو رۆژدا بەهۆی رووداوی شەڕەتەقەوە ​١٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.


بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو رووداوانە لە پێنج ویلایەتی ئەمریکا روویانداوە کە بریتین لە ویلایەتەکانی نیوجیرسی و کارولانیای باشوور و جۆرجیا و ئۆهایۆ و مینتیسۆتا.

شەوی شەممە، لە ویلایەتی نیوجێرسی و لە ئەنجامی گربونەوەی سازدانی ئاهەنگێک بە هۆی رووداوی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، لە ویلایەتی کارۆلانیای باشور، بە رووداوی تەقەکردن کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کوژرا و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ویلایەتی جۆرجیاش، پۆلیس تەرمی ٣ کەسی دۆزییەوە کە شوێنەواری گوللەیان پێوەبووە .

لەلایەکی دیکەوە، لە ویلایەتی ئۆهایۆش، چوار کەس بە رووداوی تەقەکردن گیانیان لەدەستدا کە لە نێویاندا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ هەبووە  و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڵام لە ویلایەتی مینیسۆتا، لە روداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم رووداوانە لەکاتێکدایە پێشتر جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رووداوی تەقەکردن و بەکارهێنانی چەک بوە بە دەر و بەڵا بەسەر وڵاتەکەیان.