سەردێڕ:

سەیرترین یاساکانی خێزانی شاهانەی بەریتانیا

فۆتۆ: 
2021-05-23

7911 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامانی خێزانی شاهانە لەگەڵ لەخەو هەستان تا کاتی تەواو بوونی رۆژەکەیان چەند یاسا و ڕێسایەکیان هەیە کە دەبێت بەردەوام پەیڕەویان بکەن، یاساکان تایبەتن بە ناوەوەی کۆشک و ئەو بۆنە و مەراسیمانەی لە دەرەوەی کۆشک بەشداری تیا دەکەن.


لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئەل عەین"، ئاماژە بە چەند یاسایەکی خێزانی شاهانەی بەریتانیا دراوە کە بەراورد بە ژیانی ئاسایی کەسانی تر سەیر و نامۆن، ئەوانیش:

- لە شوێنە گشتیەکاندا نابێت چاکەت و پاڵتۆکانیان لاببەن.

- کەسانی ئاسایی بۆیان نیە وێنەی سێڵفی لەگەڵ ئەندامانی خێزانی شاهانە بگرن.

- لە کاتی گەشت کردن دەبێت جلوبەرگی ڕەش لەبەر بکەن، یان دەبێت قاتێکی ڕەش لەگەڵ خۆیاندا بەرن.

- منداڵانی خێزانی شاهانە لە دوای تەمەنی هەشت ساڵیەوە نابێت شۆرت لەپێ بکەن.

- لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارەوە ئەندامانی خێزانی شاهانە تاجی شاهانە لەسەر دەکەن.

- کەس بۆی نیە پێش شاژن بخەوێت، لە کۆبوونەوەی خێزانی شاهانەیا کەس بۆی نیە بخەوێت هەتا ئەو کاتەی شاژن بڕیار دەدات کە ئیتر کاتی خەوتنە.