سەردێڕ:

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوه ٢١ کەس لە وڵاتی چین گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-23

1270 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێشبڕکێیەکەوە و لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوری خوۆرئاوای وڵاتی چین ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.


دەسەڵاتدارانی شاری بایین لە وڵاتی چین رایانگەیاند، بەهۆی شەپۆلێکی سەرماو باران و تەرزه کە ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە بەژداربوانی ماراسۆنەکە لێی ئامادەبوون، لەئەنجامدا ٢١ وەرزشوانی شاخەوانی گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، رۆژنامەی گەلی فەڕمی وڵاتی چین رایگەیاند، بەهەوڵ وتوانای ٧٠٠ کارمەندی بەرگری شارستانی توانرا ١٥١ کەسی دیکە لەو وەرزشوانانی شاخەوانیەکە رزگار بکەن .

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی وەرزشوانەکان کە بەژداریان لەو ماراسۆنەکردبوو ١٧٢ کەسبوون و پێنج کەسی دیکەش لەوانەی رزگارکران برینداربوون و گەێنراونە نەخۆشخانە.

باخچەی بەردی دەریای زەرد لە وڵاتی چین بەیەکێک لە ناوچە گرنگەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، ئەوەش بەهۆی هەبوونی شاخ و دۆڵ و داراستانێکی چڕ و پڕ  گرنگی خۆی هەیە بۆ وێنەگرتن ونمایشیی تەلەفزیۆنی.