دەسەڵاتدارانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات داوایان لە دانیشتوانی شاری گۆما لە خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەکرد، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی نییراگۆنگۆ، شارەکەیان چۆڵبکەن. هاوکات، دەشڵێن، "تەقینەوەی گڕکانەکە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر دانیشتوانی شارەکە نییە".
ئاژانسی هەواڵی فرانسپرێس بڵاوی کردەوە، باتریک مۆیایا وەزیری راگەیاندنی کۆنگۆ لە تویتەری خۆی ئاشکرای کرد، "پلانی چۆڵکردنی شارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئێوارەی دوێنێ گڕکانی نییراگۆنگۆ دەستی بە تەقینەوەکرد و رەنگی ئاسمانی بۆ سور گۆڕی و دانیشتوانی شارەکەشی توشی ترس و نیگەرانی کرد.
هاوکات، دانیشتوانی شارەکە کە ژمارەیان دوو ملیۆن کەسە بەرەو سونرەکانی ڕواندا بەرێکەوتوون.
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیەیتد پرێس لە زاری ئۆنەر شیرابا پسپۆڕی گڕکانەکان لە کۆنگۆوە بڵاویکردەوە، " گڕکانی نییراگۆنگۆ کاتژمێر ٧ی ئێوارە دەستی بە تەقینەوە کردووە".
پێشتر لەساڵی ٢٠٠٢ گڕکانی نییراگۆنگۆ تەقییەوە و بەهۆیەوە ٢٥٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش ئاوارەبوون.


