سەردێڕ:

موفتی میسر: وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا واجبە

فۆتۆ: 
2021-05-22

5279 جار خوێندراوەتەوە

موفتی میسر رایگەیاند، لەکاتی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا وەرگرتنی واجبێی شەرعییە.


ئەحمەد شەوقی موفتی میسر ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگترین شت لای مرۆڤ، ژیان و تەندروستی و چاودێریکردن و پاراستنیەتی لە نەخۆشی و بەڵا و دەرد، دەشڵێت، پاراستنی تەندروستی و ژیانی مرۆڤەکان پێویستییەکی شەرعییە.

باسی لەوەشکردووە، جیهان گیرۆدەی کۆرۆنا بووە و بووەتە هۆی بردنی ژیانی تاکەکان و لە هەوڵدایە چارەسەرێکی سەلامەت بۆ ئەو پەتایە بدۆزێتەوە، دەشڵێت، گرنگترین رێگا بۆ خۆپاراستن لەم سەردەمەدا ڤاکسینی پزیشیکییە.

ئاشکراشیکردووە، کاتیک لەلایەن و دەسەڵاتدارانی تەندروستییەوە ڤاکسینێکیان بۆ روبەڕوبوونەوەی پەتایەک یاخود کەمکردنەوەی مەترسی دۆزییەوە و هیچ گرفتێکی تەندروستی دروستنەکرد، پێویستە هەموو کەسێک ڤاکسینەکە وەرگرێت و ژیانی خەڵکی رزگاربکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤاکسینی هەریەک لە کۆمپانیاکانی فایزەر-باینۆتیک، ئەسترازینیکا و مۆدێرنا پەرەپێدراوە و هەریەک لە چین و روسیاش ڤاکسینی سپۆتینگ و سینۆفارمیان بەرهەم هێناوە.