سەردێڕ:

بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە؛ نەخۆشێک لەجیاتی قاچی چەپی قاچی راستی بڕایەوە

فۆتۆ: 
2021-05-22

4520 جار خوێندراوەتەوە

نەشتەرگەرێکی نەمساوی بەهۆی هەڵەیەکییەوە نەخۆشێکی لە قاچەکانی بێ بەشکرد، بە جۆرێک لەبری ئەوەی قاچی چەپی ببڕێتەوە، قاچی ڕاستی نەخۆشەکەی بڕیوەتەوە.


نەخۆسێکی تەمەن ٨٢ ساڵ بەهۆی هەڵەی پزیشکەکەیەوە هەردوو قاچی لەدەستداوە، ئەو پزیشکە پێش ئەوەی نەخۆشەکە ببرێتە ژووری نەشتەرگەریی ئاماژەی لەسەر قاچی ڕاستی نەخۆشەکە دیاریکردووە.

دواتر پزیشکەکە بۆی دەرکەوتووە کە بەهەڵە نەشتەرگەریی بڕینەوەی قاچی چەپی نەخۆشەکەی ئەنجامداوە، هەڵەکەش بە جۆرێکە چاککردنەوەی نییە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە "نۆربەرت فریچ" بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە "هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، کێشەیەکی کارەساتبارە و بە داوای لێبوردنێک چارەسەر نابێت، ناشبێت قسەی لە بارەوە بکرێت، تەنیا دەمەوێت داوای لێخۆشبوون لە نەخۆشەکە و خانەوادەکەی بکەم".

ئەو پزیشکە بەبێ ئاماژەدان بە ناوی نەخۆشەکە وتوویەتی "نەخۆشەکەمان بەدەست گرفتی سوری خوێنەوە ناڵاندویەتی، پێویست بووە قاچی چەپی ببڕێتەوە، هیچ چارەیەکیش نییە بۆ رزگاربوون لە نەخۆشییەکەی دەبێت ئەو قاچەی ببڕدرێتەوە"، هەروەک لە گۆڤاری Der Spiegelدا هاتووە.

بەگوێرەی گۆڤارەکە، پزیشکی نەشتەرگەرەکە ک ە هەڵەکەی ئەنجامداوە لە کارەکەی راگیراوە و خەمێکی زۆریش ناخی دەستەی پزیشکانی نەشتەرگەرییەکەی گرتووەتەوە، کە دەبێت پاڵپشتی دەروونی نەخۆشەکە و خانەوادەکەی بکەن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای هەفتەیەک لە تێپەڕبوونی بڕینەوەی قاچە ساغەکەی، ژووری نەشتەرگەریی ئامادەدەکرێت بۆ ئەوەی قاچە نەخۆشەکەی ببڕنەوە، بەمجۆرەش نەخۆشەکە لە بری قاچێکی هەردوو قاچی لەدەستدەدات.