سەردێڕ:

کۆرۆنا نۆ کەسی کردە ملیاردێر

فۆتۆ: 
2021-05-22

6664 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتێکی ئابوری جیھانی ئاشکرایکردووە، نۆ کەسایەتی لە جیھاندا بەھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتە ملیاردێر، ئەوەش بەھۆی دۆزینەوەی ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا و فرۆشتنی چەند کەلوپەلێکی پزیشکی.


بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەری فۆربس، نۆ کەسی دیکە لە جیھاندا بوون بە ملیاردێر و چوونەتە رێزی ٣١ ملیاردێرەکەی دیکەی جیھانەوە، کە ئەوەش بەھۆی فرۆشتی ڤاکسینی کۆرۆناوە بۆ وڵاتانی جیھان.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، کۆی گشتی سامانی نۆ ملیاردێرەکە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار دەبێت کە ئەمانەن:

ستیفن بانسل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنا.

سامان: ٤.٣ ملیار.

ئوگور شاھین، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای بایۆنتێک.

سامان: ٤ ملیار دۆلار.

تیمۆتی سپرینگەر، وەبەرھێنەر لە کۆمپانیای مۆدێرنا.

سامان: ٢.٢ ملیار دۆلار.

نۆیبار ئافیان، سەرۆکی کۆمپانیای مۆدێرنا.

سامان: ١.٩ ملیار دۆلار.

خوان لۆپێز بێلمۆنت، سەرۆکی ROVI، کۆمپانیای گواستنەوەی ڤاکسین.

سامان: ١.٨ ملیار دۆلار.

رۆبەرت لانگەر، زانا و وەبەرھێن لە کۆمپانیای مۆدێرنا.

سامان: ١.٦ ملیار دۆلار.

ژو تاو، دامەزرێنەری کانسینۆ بایۆلۆژیک.

سامان: ١.٣ ملیار دۆلار.

کیو دۆنکسو، جێگری سەرۆکی کانسینۆ بایۆلۆژیک.

سامان: ١.٢ ملیار دۆلار

ماو ھوینوا، ھاوبەشی کانسینۆ بایۆلۆژیک.

سامان: ١ ملیار دۆلار.