پۆلیسی ویلایەتی مینیسۆتا رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەو ویلایەتە لە ئەمریکا دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی ویلایەتی مینیسۆتا رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەقەکردن لەنزیک باڵەخانەیەکدا دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسی لەوەشکرد، سەرجەمی کوژراوەکان پیاون و بریندارەکان کەسانی بەتەمەنن و لەنێویشاندا پێنج ژن هەن.
دەشڵێت، دەستبەجێ پۆلیسی مینیسۆتا گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەکراوە، هاوکات، هیچ زانیارییەک لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە ئاشکرا نەکراوە.