سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانی: دەبێت بڕیارەکانی ئیدارەی خۆسەر شەفافیەتی تێدا بێت

فۆتۆ: 
2021-05-22

1404 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژئاوا لەسەر بڕیارەکانی ئیدارەی خۆسەری، ئاماژەی ئەوەیە ئیدارەی رۆژئاوا لەسەر بنەمایەکی دروست هەنگاو دەنێت.


مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی ناڕەزای و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئیدارەی خۆسەری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە هەوڵەکانی ئیدارەی خۆسەری تێدەگەن بۆ گۆڕانکاریکردن و دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ کەرتەکانی کارەبا، ئاو، خوێندن و تەندروستی، بەڵام دەبێت بڕیارەکانیان شەفافیەتی هەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەکە دەبێت لێکۆڵینەوەی تەواو بکات پێش خستنەبواری جێبەجێکردنی هەر بڕیارێکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیانیش ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ بکەن و رێگەنەدەن کێشەکان ببێتەهۆی دروستبونی بۆشایی و نائارامی لە ناوچەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدای، لە ١٧ی ئەم مانگەدا، ئیدارەی خۆسەری رۆژائاوا بریاریدا، نرخی سوتەمەنی بە ڕێژەی لەسەدا ١٠٠ بۆ لەسەدا ٣٠٠ بەرزبکاتەوە، ئەوەش ناڕازای و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لێکەوتەوە، بەو هۆیەوەشەوە، ئیدارەی خۆسەری بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.