تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا، سوپای ئیسپانیا دەیەها کەسی فڕێدەداتە نێو رووبارى ناوچەی سەبتە لە گەروی جەبل تاریق بە مەبەستی رێگریکردن لە هاتنی شەپۆلی پەنابەران بە ئاڕاستەی وڵاتەکەیان.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، کۆمەڵێک سەربازی ئیسپانی بە دار پاڵ دەنێن بە دەیەها کەسەوە کە بەناچاری دەکەونە نێو رووبارەکەوە.
بەگوێرەی میدیاکان ئەو پەنابەرانە خەڵکی وڵاتانی ئەفریقیان و بەمەبەستی کۆچکردن بەرەو وڵاتی ئیسپانیا هاتوون، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە رێگریان لێکردوون.
ناوچەی سەبتە و ملیلە لە وڵاتی ئیسپانیا تەنها رێڕەوێکە کە دەکەوێتە نێوان وڵاتانی ئەفریقا و ئەوروپا، کۆچبەرانیش بەشێوەیەکی بەردەوام هەوڵی پەنابردن بەرەو ئاراستەی ئەو وڵاتانە لەڕێگەیەوە دەدەن.