سەردێڕ:

بومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند

فۆتۆ: 
2021-05-21

10935 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ بە پێوەری رێختەر، هەرێمی کینگەهای لە باکوری رۆژهەڵاتی چین هەژاند و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرا نەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک هەرێمی کینگەهای کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری خیانیانگ بە دووری ٤٠٠ کیلۆمەتر، لە باکوری رۆژهەڵاتی چین هەژاندووە و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانی و مادییەکان ئاشكرا نەکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکاش، بومەلەرزەکە بەگوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەری رێکختەر و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری ناخی زەوییەوە بووە و کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە.

ئەو ناوچەیە ناو بەناو روبەڕوی چالاکییە بومەلەرزەیەکان دەبێتەوە و لەساڵی ٢٠٠٨یشدا، بومەلەرزەیەک چیاکانی رۆژاوای هەرێمی سیچوانی لە باکوری ناوچەی یونانی چینی هەژاند و بەوهۆیەشەوە نزیکەی ٩٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.  

هاوکات، لەساڵی ٢٠١٠شدا، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٩.٦ پلە بە پێوەری رێختەر، هەرێمی کینگەهای لە چین هەژاند و بەوهۆیشەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بێ سەرووشوێن بوون و سەدان هەزاری دیکەش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

No description available.