سەردێڕ:

هەوڵدرا وتاری هەینی لە مەککە تێکبدرێت

فۆتۆ: 
2021-05-21

9888 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی ناو حەرەمی مەککە، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە بچێتە سەر مینبەری وتاری نوێژی هەینی.


ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی پۆلیسی شاری مەککە لە سعودییە باسی لەوەکرد، لەکاتی وتاری نوێژی هەینیدا، کەسێک هەوڵیداوە بچێتە سەر مینبەری وتارەکە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستبەجێ دەستگیرییانکردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

هەر لەسەر ئەو رووداوە، پۆلیسی سعودیە روونکردنەوەیەکی زیاتری بڵاونەکردووە و وردەکاری رووداوەکەی ئاشکرانەکردووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەمانگی ئازاری ئەمساڵیشدا، هێزە ئەمنییەکان لە کەعبە کەسێکیان بەچەکەوە لە گۆڕەپانی مزگەوتی حەرامدا دەستگیرکرد.