فۆتۆ:
2021-05-21
2766 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی توانیویەتی لەڕێگەی گفتوگۆوە ئیسرائیل و حەماس بگەیەنێتە ئاگربەست و پەیامێکی هەڕەشە ئامێزیشی ئاراستەی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کرد.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی توانی لەڕێگەی گفتوگۆی چڕەوە ئیسرائیل و حەماس بگەیێنێتە ئاگربەست، بەڵام جارێکی دیکە رێگە بە حەماس نادەن چەک و جبەخانەکانی خۆی دروستبکاتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە کارکردن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بە گەلی فەڵەستین دووپاتکردەوە، دەشڵێت، سەرجەم کارەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستینی دەبێت نەک لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس.
دوای دەستپێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بۆ بینیی لایەنە پەیوەندارەکان و چەسپاندنی ئاگربەستەکە.
بڵینکن لە تویتەر نوسیوویەتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و لێپرسراوانی ئیدارەی فەلەستین و لایەنە هەرێمایەتییەکانیش کۆبوونەوە دەکەن.
دوای ١٢ رۆژ لە شەڕ و گرژی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون، دواجار بەنێوەندگیریی میسر ئاگربەستی بێ مەرجیان راگەیاند.