سەردێڕ:

گوندێکی ونبوو دوای ٧١ ساڵ لەژێر دەریاچەیەکەوە دەردەکەوێت

فۆتۆ: 
2021-05-21

3763 جار خوێندراوەتەوە

پاشماوەی گوندێکی ئیتاڵی دوای ٧١ ساڵ دەرکەوتەوە، پاش ئەوەی کە بە ئاوی دەریاچەیەك داپۆشرابوو لە ساڵی ١٩٥٠ەوە.


وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا باسکراوە، گوندی کۆرۆن کە یەکێکە لە گوندەکانی چیای ئەلپ لە باکوری رۆژهەڵاتی ناوچەی تیرۆڵ لە ئیتاڵیا، لە ساڵی ١٩٥٠ەوەو بووە بە یەکێك لە بەنداوەکانی ئاو، وێڕای ئەوەی کە دانیشتوانەکەی ناڕەزاییان دەربڕیوە.

بەهۆی ئەوەشەوە نزیکی ١٦٨ خانوو کەوتنە ژێر دەریاچەکە، بەڵام بورجی کڵێساکە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٤ لەسەر ئاوی دەریاچەکەوە دەرکەوتبوو، ئەمەش وایکرد کارێکی سەرسوڕهێنەر بکرێت و گەشتیارێکی زۆر بۆ ناوچەکە رابکێشێت.

ئێستاش دوای چەند دەیەیەك بەهۆی هەندێك چاکسازییەوە دەریاچەکە بەشێوەیەکی کاتی وشککراوە، ئەمەش وایکردوە پاشماوەکانی گوندی کۆرۆن دەربکەون و دیمەنێکی ترسناکیان هەبێت.