ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەبوبەکر شیکاو سەرۆکی گروپی چەکداری بۆکۆحەرام بەبرینداری و لەهەوڵی خۆکوژیدا لەبەردەم خێزانەکەی لە باشوری نایجریا دەستگیکرا و دواتر گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، شیکاو لەگەڵ پیاوەکانیدا لەشەڕدابووە و گەمارۆ دراوە، لەترسی ئەوەی بەدیل بگیریت تەقەی لەسنگی خۆی کردووە و گولەکە بەر شانی کەوتووە و بەسەختی برینداربووە و هاوکات، چەند پیاوێکی رایانکردووە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ سوپای نیجیریا بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر شیکاوی راگەیاند.
سوپای نێجریا لەساڵی ٢٠٠٩ـەوە دووجاری تر هەواڵی کوژرانی شیکاویان راگەیاندووە، بەڵام ئەمجارەیان فەرمیترە.
لەلای خۆشیەوە، گروپی چەکدای بۆکۆحەرام لە راگەیەنراوێكیدا کوژرانی شیکاویان پشتڕاستکردەوە، بەڵام دەڵێن، لەرێگای پشتێنەیەکی بۆمبرێژکراوەوە خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەبوبەکر شیکاو لە گوندێکی دوورەدەستی نێجریا لەدایكبووە و فیقهی ئیسلامی لەلای چەن کەسێکی ئایینی خوێندووە.
لەساڵی ٢٠٠٩ گروپی چەکداری بۆکۆحەرامی پێکهێنا و لەساڵی ٢٠١٥ بەیعەتی لەداعش وەرگرت لەرێگەی تویتەرەوە بەیعەکە بڵاوکرایەوە.
لەساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ٣٠٠ کچەخوێندکاریان رفاند و تاوەکو ئێستا ملیۆنان کەس بەهۆی ئەو گروپەوە ئاوارەبوون.