ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی ئیسرائیلی داوەتەوە بۆ ئاگربەست و رەزامەندیان دەربڕیوە بە ئاگربەستەکە، ئاماژە بەوەشکراوە، کە بڕیارەکە لە کاتژمێر ٢ی ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەمێک پێش ئێستا، بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، کە پابەندن بە راگەیاندنی ئاگربەستەکە و رەزامەندیان دەربڕیوە بەپرۆژەی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە گرژیی و ئاڵۆزییەکان.
ئەمشەویش، ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر پرۆژەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەبربڕی و، دواتریش، گروپی چەکداری حەماسی فەلەستینیش پابەندبوونی خۆی وەک لایەنی دووەم بە ئاگربستەکەوە راگەیاند، ئاگربەستەکەش لە کاتژمێر ٢ی شەوی ٢٠/٢١ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیلەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ گابی ئەشکەنزی هاوتا ئیسرائیلییەکەی قسەی کردووە و پێشبینی بایدنیان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە بۆ دەربڕیوە.
بەگوێرەی بڕیاری ئاگربەستەکە، ئاساییکردنەوە دۆخەکە و کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە کاتژمێر دووی شەوی ٢٠/٢١ ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پاش ١١ رۆژ لە شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و، دوای ئەوەی چەندین هەوڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ نێوەندگیری و بەستنی ئاگربەست، هەروەها پاش ئەوەی ئاماری گیانلەدەستدانەکان بۆ ٢٠ فەڵەستینی بەرزبووەتەوە و زیاتر لە هەزار ٩٠٠ کەسیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە برینداربوون، هاوکات ١٢ ئیسرائیلیش گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٠ دیکەش برینداربوون، ئەمشەو ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ فەڵەستین دەربڕی و گروپی چەکداریی حەماسیش رەزامەندبوونی خۆی بۆ ئاگربەستەکە دەربڕی.