سەردێڕ:

ئیسرائیل بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەی فەڵەستینەوە دەرکرد

فۆتۆ: 
2021-05-20

30320 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل پرۆژەی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و فەڵەستین پەسەند کرد و، بڕیاریدا بە کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە کاتژمێر ٢ی ٢٠/٢١ی شەو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


کەمێک پێش ئێستا، ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل رەزامەندی لەسە رپرۆژەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەبربڕی و، ئاگربەستەکەش لە کاتژمێر ٢ی شەوی ٢٠/٢١ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیلەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ گابی ئەشکەنزی هاوتا ئیسرائیلییەکەی قسەی کردووە و پێشبینی بایدنیان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە بۆ دەربڕیوە.

بەگوێرەی بڕیاری ئاگربەستەکە، ئاساییکردنەوە دۆخەکە و کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە کاتژمێر دووی شەوی ٢٠/٢١ ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی فەڵەستینی داوەتەوە بۆ ئاگربەست و رەزامەندیان دەربڕیوە بەپرۆژەی ئاگربەست و، کۆتایی هێنان بە گرژیی و ئاڵۆزییەکان.

 

پاش ١١ رۆژ لە شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و، دوای ئەوەی چەندین هەوڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ نێوەندگیری و بەستنی ئاگربەست، هەروەها پاش ئەوەی ئاماری گیانلەدەستدانەکان بۆ ٢٠ فەڵەستینی بەرزبووەتەوە و زیاتر لە هەزار ٩٠٠ کەسیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە برینداربوون، هاوکات ١٢ ئیسرائیلیش گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٠ دیکەش برینداربوون، ئەمشەو ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ فەڵەستین دەربڕی و گروپی چەکداریی حەماسیش رەزامەندبوونی خۆی بۆ ئاگربەستەکە دەربڕی.