سەردێڕ:

بەهۆی هەڵە زیندانیکردنیان دوو برا ٨٤ ملیۆن دۆلار قەرەبووکرانەوە

فۆتۆ: 
2021-05-19

10768 جار خوێندراوەتەوە

دوو برای ئەمریکی کە ماوەی ٣١ ساڵ زیندانیکرابوون پاش ئاشکرابوونى بێتاوانیان بڕی ٨٤ ملیۆن دۆلاریان وەک قەرەبوو پێدرا.


لی مەکۆڵم و لییۆن براون خەڵکى ویلایەتى کارۆلیناى باکورن و هەردووکیان حاڵەتی بیرکۆڵییان لەگەڵە، لە ساڵی ١٩٨٣ تاوانبارکراون بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ١١ ساڵ و پاشان کوشتنی، کە لەو کاتەدا تەمەنیان ١٩ ساڵ و ١٥ ساڵ بووە.

بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ لە رێگەی پشکنینى دى ئێن ئەى لە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە، کەسێکی دیکە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

دێس هۆگان پارێزەرى ئەو دوو برایە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسى راگەیاندووە، "ئەوە گەورەترین بڕیاری دەستەی دادوەرانە بۆ راستکردنەوەى حاڵەتی بەهەڵە تاوانبارکردن لە مێژووی ئەمریکادا."